لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لە دەرەوەی وڵات:

١- لیستی زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی دەرەوەی وڵات لەسەر بنەمای رانكی نێودەوڵەتی دەستنیشانكراون و بۆ ئەمەش پشت بە پێوەری جیهانی (شانگها) ی و ریزبەندی (وێبۆمێترێكس) بەستراوە.

٢- ناوی لیستەكە بریتیە لە (ئەو زانكۆیانەی متمانەی ئەكادیمیان هەیە).

٣- لیستەکە بۆ خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵایە واتە ( بەکالۆریۆس،دبلۆمی باڵا،ماستەر،دکتۆرا).

٤- زانكۆكانی دەرەوە دابەش دەكرێن بەسەر دوو لیست:

ا- لیستی (A) كە رانكی (1-1000) و پشت بە پێوەری جیهانی شانگهای بەستراوە.

ب- لیستی (B) كە رانكی (1-2000) و پشت بە ریزبەندی وێبۆمێترێكس بەستراوە.

٥- زمانی خوێندن دەبێت بە زمانی ئینگلیزی بێت یاخود بە زمانی فەرمی وڵاتی خوێندن.

٦- پێویستە خوێندن لە ناو كەمپەسی سەرەكی زانكۆدا بێت.

٧- ئۆفەری زانكۆكانی دەرەوە (قبوڵ) پێویستە بەر لە دەستپێكردنی خوێندن لەلایەن فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان / بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكانەوە پەسەند كرابێت ، واتە مۆر و ئیمزا كرابێت و پێویستە خوێندكار / قوتابی لە سیستمی ئۆنڵاینی وەزارەت تایبەت بە نێردراوان فایل بكاتەوەو خۆی تۆمار بكات.

٨- لیستی نوێی زانكۆكان لە بەرواری (2020/11/1) ەوە كاری پێدەكرێت و لە دوای ئەم بەروارە قبوڵی پێشوتر وەرناگیرێت و پەسەند ناكرێت.

Rank Name Country List